aidn-maruf.jpg

بەرەی توركمانی رایگەیاند، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ناكەن

Sep 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی رایگەیاند، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ناكەن.

كۆبوونەوەی‌ پەرلەمان، دوای‌ زیاتر لەدوو ساڵ دێت لەپەكخستنی‌، كاتێك بەبڕیاری‌ پارتی‌ رێگری‌ لەگەڕانەوەی‌ یوسف محەمەد سەرۆكی‌ پەرلەمان كرا بۆ گەڕانەوەی‌ بۆ سەر كارەكەی‌ لەهەولێر.

ئایدن مەعروف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی بەخەندان-ی رایگەیاند، "بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناكەن، بەڵام لەكۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئامادەبووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، داوایانكردووە رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت، بۆئەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ئەنجامی باشتری هەبێت.

هەریەكە لەفراكسیۆنەكانی‌ پارتی‌ و یەكێتی‌ و یەكگرتوو ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان، كە بڕیارە كاتژمێر حەوتی‌ ئێوارەی‌ ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.