به‌رنامه‌ى كار
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره ٢ی ئاساییی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٧/٩/٣٠)ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره ٢ی ئاساییی رۆژی شه‌مه (٢٠١٧/٩/٣٠)
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (٢)ى خولى پاییزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی(٢٠١٧/٩/٣٠) بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م:
وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌دوایین هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م:
١: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (فخرالدین قادر عارف) له‌پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامییه‌تیی په‌رله‌مان، كه به‌نووسراوی فه‌ڕمی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردبوو بەپێی خاڵی یەکەم بڕگەی(ب) ی ماددەی (٣٠)ی پەێرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
٢: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (فەرهاد حەمەساڵح) له ئه‌ندامییه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستا، كه به‌نووسراوی فه‌ڕمی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردبوو بەپێی خاڵی یەکەم بڕگەی(ب) ی ماددەی (٣٠)ی پەێرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو و هەروەها بەپێی ماددەی(٥٤) بڕگەی(١) خاڵی شەشەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
٣: دانانی بەڕێز (ئەیوب عەبدوڵا رەسوڵ) لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە(فخرالدین قادر عارف) لە لیستی کۆمەڵی ئیسلامی بەپێی ماددەی(٣١)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
سێیه‌م:
دانان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەمئەندامە بەڕێزانە لە لیژنە هەمئشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ماددەی(٤٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو:
١-پێش چاوخستنی دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز ( گۆران ئازاد محەمەد) لە لیژنەی یاسایی
٢- پێش چاوخستنی دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕیز (د. رێواز فائق حسێن) لە لیژنەی پیشەسازی ووزە
٣- زیادکردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز ( د. رێواز فائق حسێن) بۆ لیژنەی یاسایی.
چوارەم:
خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەبڕیاری ( هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان) بەپێی ماددەی (٧١) لە پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان كوردستان