سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا ئیدانه‌ی هێرش كردنه سه‌ر دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داواش له ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد بكه‌ن .
ده‌قه‌ی راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌م، ده‌رباره‌ی هێرش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتار(فه‌رهاد سه‌نگاوی)
ئەمرۆ 20/8/2017 ، چەند کەسێکی نەناسراو ، هەڵیان کوتاوەتەسەر پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بەڕێز ( فەرهاد سەنگاوی) و بۆ ماوەیەک رفاندویانە.
پەرلەمانتاران ، پارێزبەندی یاساییان هەیە ، چ جای ئەوەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لەدەرەوەی هەموو نەریتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستدرێژییان بکرێتە سەر .. ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان دەستدرێژی کردنە سەر دەنگە نارازییەکان و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیاکاران، بوەتە دیاردە و هێندەی تر ناوبانگی هەرێمیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ناشیرین کردووە ..
لەکاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەم کارە قێزەونە دەکەین، داواکارین دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەی ورد لە روداوەکە بکەن و ، تاوانباران دەستگیر بکەن .
نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان و، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکانیش ڕادەسپێرین بەدوادا چونی ورد لەم بوارەدا بکەن.
ده‌قه‌ی راگه‌یه‌ندراوی دووه‌م، ده‌رباره‌ی هێرش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتار(د.به‌هار محمود)
بەداخەوە ئەمڕۆ پاش ئەوەی د. بەهار مەحمود جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە سازکردنی کۆڕێک لە شاری شەقلاوە تەواو دەبێت، لە هەوڵێکی گوماناویدا، هەوڵی هێرشکردنە سەری دەدرێت. ئەم روداوە نا شارستانیه پاش ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لە سلێمانیش بۆ ماوه‌یه‌ك پەرلەمانتار فەرهاد سەنگاوی فڕێندرا.
ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئەم ده‌ستدرێژییانه بۆ سه‌ر په‌رلەمانتاران ئیدانە دەکەین و، بە هەولێکی دەزانین بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمانتاران كه نوێنەرایه‌تیی گەلی كوردستان ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو ساڵیشه به شێوه‌یه‌كی نادیموكراسی په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه.
له كاتێكدا داوا ده‌كه‌ین ده‌زگا ئه‌منیه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆلینه‌وه له ڕوداوه‌كه بكه‌ن و تاوانباران روبه‌ڕوی یاسا بكه‌نه‌وه، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی پەرلەمانیش رادەسپێرین، چاودێریی ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه له روداوەکە بکه‌ن و، بۆ ڕای گشتیی ڕابگەیەنن.
د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
20_8_2017