ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بۆ گفتوگۆ لەسەر تۆماری دەنگدەران و کێشەکانی ئەو تۆمارە لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆبوونەوە.
رۆژی چوارشەممە (29/8/2017) شاندێکی پەرلەمانی کەپێکهاتبون لەهەریەک لەبەرێزان (د.شێرکۆ حەمە ئەمەین و پەری ساڵح لەفراکسیۆنی گۆران، گەشە دارا لەفراکسیۆنی یەکێتی، ئەبوبەکر هەلەدنی لەفراکسیۆنی یەکگرتوو، سۆران عومەر لەفراکسیۆنی کۆمەڵ، د.شوان قەڵادزەیی لەفراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی) سەردانی کۆمسیۆنیان کرد‌و لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆبوونەوە.
گەشە دارا، بەروانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمانی وت: سەردانەکەمان بۆ گفتوگۆ بوو لەگەڵ کۆمسیۆن لەسەر تۆماری دەنگدەران، لەرابردوودا بە بەڵگە سەلمێنراوە کە ئەو تۆمارەی هەیە بە هەزارن ناوی دووبارە و مردوو ساختەی تیدایە، بەڵام تائیستا کاری جدی لەسەر ئەو تۆمارە نەکراوە .
وتیشی ئیمە داوای پلانی کۆمسیۆنمان کرد بۆ پاکردنەوەی تۆمارەکە و ئەوانیش وتیان ئیمە دەستمان بەکارکردن کردووە لەسەر تۆمارە و بەنیازین لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و حزبە سیاسیەکان بچینە سەر خەت بۆ پاک کردنەوەی تۆماری دەنگدەران .
سەبارەت بە پرۆسەی پاکردنەوەی تۆمارەکە بۆ ریفراندۆم، گەشە دارا رایگەیاند: پێم وانیە ئەوان بۆ کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بتوانن تۆمارێکی پاک ئامادە بکەن، و وتیش ئەگەر هەوڵەکان زۆر بەپەلە و بەجدی دەست پێنەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووش بەو شێوەیە دەمێنیتەوە کە لەرابردوو هەبووە .سەبارەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ناوبراو رایگەیاند: کۆمسیۆن دەڵێت زیاتر لە (100.000) کەس خۆیان نوێکردۆتەوە.روانگەی پەی لە گەشە دارای پرسی، ئایە پەرلەمانی کردستان بە فەرمی هیچ لیژنەیەکی هەیە بۆ بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر پاکردنەوەی تۆمارەکە، ناوبراو، وتی نەخێر هیچ لیژنەیەکی فەرمی نیەو من لە کۆبوونەوەی رۆژی ( 22/8/2017) لە نوسینگەی سلێمانی داوام کرد لیژنیەکی فەرمی پێک‌بێت، بەڵام بەداخەوە بەبیانوی جیا جیا داواکەم رەتکرایەوە .
ده‌رباره‌ی هه‌مان پرس، روانگه‌ی په‌ی پرسیاری ئاراسته‌ی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كرد، ناوبراو راگه‌یاند: به‌رای من به‌م كاته كه‌مه‌ی ماوه بۆ هه‌ردوو پرۆسه‌كه (ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم) ناتوانرێت تۆمارێكی پاك ئاماده‌بكرێت.
ده‌باره‌ی لایه‌نه‌ی كه‌م ته‌رخه‌م، له‌نه‌بوونی تۆمارێكی پاك، هه‌ڵه‌دنی وتی: هۆكاری سه‌ره‌كی په‌كخستنی په‌رله‌مان بوو كه سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی تری په‌كخست و به‌وهۆیه‌وه كاره‌كان به نیوه ناچڵ مانه‌وه، پاشان دامه‌زران و ناردنی بودجه بۆ كۆمسیۆن زۆر دواكه‌وت و ئه‌وان دره‌نگ ده‌ستیان به‌كاركرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ ئێمه، كۆمسيۆن رایگه‌یاند: داوایان له وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و ته‌ندروستی كردووه بۆ هاوكاری له‌سه‌ر پاكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراونه‌ته‌وه .
ئینستتیوتی پەی لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی راپۆرتێکە دەربارەی (ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێم) لە راپۆرتەکەدا بەداتا و بەڵگەوە کیشەکانی تۆماری دەنگدەران و مەترسیەکانی هەڵبژاردن بەو تۆمارە لەلایەک و دیاریکردنی لایەنە کەمتەرخەمەکانیش لە درووست‌کردنی تۆمارێکی پاک دەخاتەڕوو.جێگەی ئاماژەیە، رۆژی (22/8/2017) سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئینستتیوتی په‌ی له‌گه‌ڵ نوێنەری فراكسیۆنەکانی (گۆران، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) کۆبوونەوە سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر تۆماری دەگدەران و کێشەکانی، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئینستتیوتی پەی داوای کرد لیژنەیەکی پەرلەمانی پێک‌بێت بۆ سەردانی کۆمسیۆن بەمەبەستی ئاگاداربوون لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دانانی فشار لەسەر کۆمسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەو پرسە .