رای گشتى خه‌ڵكى كوردستان
نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌ڕى خراپیدایه و بێكارى و هه‌ژارى به ئه‌ندازه‌یه‌كى مه‌ترسیدار زیادى كردووه، نه‌وت و گازى سروشتى نه‌یتوانیوه نه‌هامه‌تیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ببێته خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك، ده‌ركه‌وت به‌پێى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ئاینده‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا رێگرى لێنه‌كرێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، هه‌رێمی كوردستان له برى رۆشتن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى دوچارى داڕوخانێكى گه‌وره‌ی ئابوری و سیاسی ده‌بێت.
له مانگى نیسانى 20077 حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى داناغاز و نه‌وت هیلال بۆ كاركردن له كێڵگه‌كانى كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵ دا بۆ دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌هێنانى گازى سروشتى واژووكرد .
ئه‌م رێككه‌وتنه كه‌مو كورتى ئێجگار زۆرى تێدابوو، له‌برى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتییه‌كان و رێككه‌وتنێكى نوێ، له ساڵى 2008ه‌وه رێگریكرا له به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى زیاتر، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌وه به‌باشى كار بكرایه بۆ به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى، هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 20ملیار دۆلارى بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه، گرفتى كاره‌با له كوردستاندا چاره‌سه‌ر ده‌بوو، پرۆژه‌ى پیشه‌سازى و پیترۆكیمیاوی له كوردستان دروست ده‌بوو.
جگه له‌و زیانانه‌ى ئاماژه‌ى پێدرا، كۆمپانیاى داناغاز و هاوبه‌شه‌كانى له دادگای له‌نده‌ن بڕی 22 ملیار دۆلار دۆلاریان بردووه‌ته‌وه‌و به‌نیازی بردنه‌وه‌ى 26 ملیار دۆلارى دیكه‌ن.
به‌پێى لێدوانی به‌رپرسانى حكومه‌ت، هه‌رێمى كوردستان ئێستا 277 ملیار دۆلار قه‌رزاره! به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش دیارنییه ئه‌م پارانه به‌چى دراوه، چونكه كۆى ئه‌و پارانه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رجكراوه كه‌متره له داهاتى نه‌وت، به‌م قه‌رزه گوماناویانه‌و قه‌رزه‌كانى داناغازو ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاى نه‌وت، ئاینده‌ى كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، واژووكردنى رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (روس نه‌فت)ى رووسى ـ به‌درێژكراوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتانانه ده‌زانین كه ئه‌م دۆخه خراپه‌ى له كوردستان خولقاند.
ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان زۆرجار داوای گرێبه‌ستى 500 ساڵیمان له‌گه‌ڵ توركیا كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌رپرسانى حكومه‌ت ئاماده‌نه‌بوون ئه‌م گرێبه‌سته بخه‌نه به‌رده‌ست په‌رله‌مان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى داواى چه‌ندین گرێبه‌ستى دیكه‌مان كردووه حكومه‌ت ئاشكرای نه‌كردووه.
ئه‌م گرێبه‌سته‌ى (روس نه‌فت) ناكرێت به‌بێ چاودێرى و لێكدانه‌وه‌ى په‌رله‌مان واژوو بكرێت، ناكرێت نه‌زاندرێت داشكاندنى هه‌رێم بۆ نرخى ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌كردوویه‌تى بۆ (روس نه‌فت) چه‌نده؟ ناكرێت نه‌زانرێت كۆمپانیاى (روس نه‌فت) چۆن ده‌بێته هاوبه‌ش یان خاوه‌ندار له‌و پێنج كێڵگه نه‌وتییه‌دا، بۆ چه‌ند ساڵه؟، ئایا ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ى له مانگى شوباتى ئه‌م ساڵدا له كۆمپانیاكه وه‌رگیراوه‌و گرێبه‌ستى بۆ كراوه چى لێهات؟ چى گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه چاره‌نووسى ئه‌م پاره‌یه وه‌ك ئه‌و "شه‌ش ملیار دۆلار"ی به‌خشین (شیرینى)ى كۆمپانیاكانی لێنایه‌ت كه له‌بانكىHSBC دانرابوو دواتر له‌و بانكه ده‌رهێندراو چاره‌نووسه‌كه‌ى نادیاره!
ئه‌م رێككه‌وتنه به‌شێكى سیاسییه‌و په‌یوه‌ندى به هاوكێشه‌ی هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه‌و لێكه‌وته‌ی ده‌بێ، كێ به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌م لێكه‌وتانه هه‌ڵده‌گرێت؟
به‌شێكى ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ نه‌وتى كه‌ركوكه، ئایا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى كراوه؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى گرفتى دروستكرد چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ ده‌كرێت؟
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌م جۆره له سیاسه‌تى حوكمرانى ژیانى ئێستاى خه‌ڵكى كوردستانى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌و ئاینده‌ش خراپتر ده‌كات، ناتوانین چى دیكه بێده‌نگبین له برسیكردنى هاوڵاتیانى كوردستان و نه‌مانى خزمه‌تگوزارى و قه‌رزاركردنی خه‌ڵكی كوردستان.
فراكسیۆنه‌كانى
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كگرتووى ئیسلامى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى
٣/٦/٢٠١٧