خوێنكارێكی زانكۆی سەڵاحەدین ماستەرنامەیەكی بەناونیشانی (به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی چاودێری په‌رله‌مانی) نوسی و لەتوێژینەوەكەشدا راپۆرتەكانی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان كە لەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئامادە دەكرێت وەك سەرچاوە بۆ تویژینەوەكەی بەكارهێناوە .
رۆژی ٢٠١٦/١١/١٢ لە زانكۆی سەڵاحەدین گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (فوئاد أحمد سلێمان) كرا به ناونیشانی (استخدام البرلمانیین للتكنولوجیا الحدیپه للإعلام والاتصال فی تفعیل الرقابه البرلمانیه) بە سه‌رپه‌رشتیاری (د.ره‌زوان بادینی) .
لەسەر ئامانجی توژینەوەكە توێژەی پوختەیەكی تویژینەوەكەی بۆ (روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمان) رونكردەوە و رایگەیاند: ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه هەڵسه‌نگادن و شیكردنه‌وه‌و به‌كارهێنان و سودلێوه‌رگتنی ته‌كنۆلۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی كاراكردنی چاودێری په‌رله‌مانی، هه‌روه‌ها هه‌وڵدانه بۆ ئاشكراكردنی رۆڵی میحوره‌یانه‌و كارای ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه له‌نوێنه‌رایه‌تیكردنی سیاسی و یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان بۆ به‌شداری له ژیانی گشتی و له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی دروستكدنی بڕیار.
بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش توێژه‌ر میتۆدی رووپێوی گشتی په‌یڕه‌وكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ربڵاوترینی توێژینه‌وه وه‌سفیه‌كانه. كه‌ره‌سته‌كانیشی بریتین له‌فۆرمی راپرسی و چاوپێكه‌وتن و تێبینی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فۆرمی راپرسی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان (2014-2017) كه ژماره‌یان (111) په‌رله‌مانتاره دابه‌شكردووه له‌ماوه‌ی نێوان 8/5/2016 تاوه‌كو 8/8/2016.
توێژه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌داو له‌میانی پێنج به‌ش هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و گریمانه‌كانی توێژنه‌وه‌كه‌ی داوه، هه‌رچی به‌شی یه‌كه‌مه ئه‌وا پێشه‌كی و چوارچێوه‌ی میتۆدی توێژنه‌وه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه، كه‌ئه‌ویش ره‌هه‌نده‌كانی توێژنه‌وه‌و دیاریكردنی چه‌مكه‌كان و تیۆر و توێژینه‌وكانی پێشوو له‌خۆ ده‌گرێت. له‌به‌شی دووه‌میشدا كورته‌یه‌ك له‌مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ركه‌كانی یاسادانان و چاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌مك و ئامانج و گرنگی چاودێری په‌رله‌مانی و ئه‌وهۆكارانه‌ی ده‌بنه كاراكردنی خراونه‌ته‌روو. له‌به‌شی سێیه‌میشدا رۆڵی ته‌كنۆلۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له‌كاراكردنی چاودێری په‌رله‌مان خراوه‌ته‌روو، كه پێناسه‌و گه‌شه‌كردن و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ته‌كنۆلۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و رۆڵی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه له‌په‌رله‌مان به‌گشتی په‌رله‌مانی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌رچی به‌شی چواره‌میشه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌كه پێی گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ی داتاكان و قسه‌كردن له‌سه‌ریان و به‌راوردكردنیان به‌تویژینه‌وه‌یه‌كی پێشوو تر له‌خۆ ده‌گرێت. له‌به‌شی پێنجه‌میش تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كان و ده‌رئه‌نجام و پێشنیاره‌كان خراونه‌ته‌روو.
توێژەر راشیگەیاند لەئەنجامی تویژینەوەكەی گه‌یشتۆته ئەم چه‌ند ده‌رئه‌نجامە:
1. مۆبایل پێشه‌نگی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێ و ئاساییانه‌ی گرتووه كه بۆراوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌كاردێت، هه‌روه‌ها به‌یه‌كێك له‌كاریگه‌رترینیان داده‌نرێت له‌كاراكردنی چاودێری په‌رله‌مانی و پێدانی زانیاری به‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
2. ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك: مۆبایل، ئیمه‌یل و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه زیاتر به‌كارده‌هێنرێن به‌به‌راورد به‌ئامرازه ئاساییه‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆكان.
3. نه‌بوونی داتابه‌یسێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مانی كوردستان كه پێشێنه‌ی كاری یاسادانان و چاودێری له‌خۆ بگرێت، هه‌روه‌ها ناشاره‌زایی په‌رله‌مانتاران به‌بوونی داتابه‌یسێكی له‌وشێوه‌یه‌و بایه‌خی له‌كاراكردنی ئه‌ركه په‌رله‌مانیه‌كان.
4. هیچ په‌رله‌مانتاریكی خولی چواره‌می په‌رله‌مان پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌خۆی نیه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه كردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران و شه‌فافبوونی چاوه‌ڕوانكراو له‌په‌رله‌مانتار تاورده‌كاره‌كانی كاره‌كانی بۆ بازنه‌كه‌ی خۆی بڵاوكاته‌وه‌و پردی متمانه له‌نێوان خۆیان و ده‌نگده‌رانیان دروست بكه‌ن، هێشتا لاوازه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه توێژینه‌كه‌وه گه‌یشتۆته چه‌ند راسپارده‌یه‌ك:
1. دانانی سیاسه‌تێكی په‌یوه‌ندیكردن و راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كه پویوه‌ندی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیان له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه كارگێریه‌كانی ناو په‌رله‌مان كه زانیاری پێویستیان له‌هه‌ردوو بواری یاسادانان و چاودێری پێده‌ده‌ن، مسۆگه‌ر بكات.
2. هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و به‌كارهێنانه‌كانی هاتونه‌ته كایه‌وه، بگونجێت.
3. بایه‌خدان به كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی تایبه‌ت به‌شێوازی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن بۆ په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تی له‌ده‌سپێكی خولی په‌رله‌مانی نوێ‌دا، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا زاڵ بن كه دێنه رێ‌یان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه.
4. بایه‌خدانی حزبه سیاسیه‌كان به ئاماده‌كردنی كادره پاڵێوراوه‌كان بۆ په‌رله‌مان له‌هه‌موو رووێكه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌رووی به‌كارهینانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن.