ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن "ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان" لەسەر پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە.
ئه‌م راپۆرته سه‌باره‌ت به ئه‌داو كار و پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه له له‌كاتى به‌ناو خولى به‌هاره‌ى 2016 كه خوله‌كه نه‌كرایه‌وه، مه‌به‌ستى ئێمه چاودێرى كاره‌كانى په‌رله‌مانه و خوازیارین ئه‌م ده‌زگا نیشتمانییه به ئه‌رك و كارى خۆى هه‌ڵسێت و له‌ئاست متمانه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندا بێت و رۆڵى سه‌ره‌كى و كارا ببینێت له چاره‌سه‌ركردنى گرفت و قه‌یرانه‌كاندا، رێگه له پێشێلكارییه‌كانى بگیرێت و رێگه‌ش نه‌درێت هیچى تر له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانه‌وه رێگریی لێبكرێت و په‌كى بخرێت، چونكه بوونى په‌رله‌مانێكى به‌هێز، كه یاساى گونجاو ده‌ربكات و چاودێرێكى وردى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن بێت، هۆكارى سه‌ره‌كى به‌ره‌و پێشه‌وه چوونى كۆمه‌ڵگه‌و به‌دامه‌زراوه‌یى كردنى ده‌بێت. ئه‌م راپۆرته له رۆژى 28/11/2016 لە هۆڵى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه كلیك له‌م (pdf)ه، یاخود كلیك لێره بكه...