داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌ ده‌كرێت

Sep 21, 2016  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

٨٧  په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ئێستاو خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بانگه‌وازێكدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و یه‌ك مانگ مۆڵه‌تدان به‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ چاككردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

له‌ بانگه‌وازێكدا كه‌ واژۆی ٨٧  په‌رله‌مانتاری خولی ئێستاو پێشوی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره‌ داوادەكەن بۆ كۆتایی هێنان به‌و “بێده‌نگیه‌ مه‌ترسیداره‌ی كه‌ له‌ ئاست شكستی حكومه‌ت دروست بووه‌” هه‌روه‌ها وه‌ك رێگایه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ روی چاره‌سه‌ردا، له‌ نزیكترین كاتدا په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات‌.

“رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌ل بگێڕێ له‌ چاره‌سه‌ركردنی: قه‌یرانی دارایی و دۆخی ناله‌باری خه‌ڵك، پرسی ده‌ستور، كیشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دانانی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌ی، ریفراندۆم، چاكسازی ، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسه‌ نیشتیمانیه‌كانی تر”.

بانگه‌وازه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و شیوعی و لیستی ئەبنا‌و ‌وئه‌لنه‌هره‌ین-ه‌وه‌ واژۆكراوه‌و ئاڕاسته‌ی رای گشتی‌و په‌رله‌مان‌و حزبه‌كان كراوه‌.

دەقەی بانگەوازەكە :

بانگەوازێک بۆ….
– رای‌ گشتی‌ خەڵکی‌ کوردستان
– سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان و فراکسیۆنەکان
– لایەنە سیاسیەکان
خۆتان دەزانن بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە لوتکەی داڕوخانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و پرۆسەی سیاسی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پاشەکشەدایە، بە جۆرێک کە متمانەی لە نێوان خەڵک و دامەزاوەکانی‌ حکومڕانیدا، خەڵک و حیزبەکاندا نەهێشتوە.
حکومەت نەک نەیتوانیوە وەک پێویست خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، بەڵکو توانای دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانیشی نەماوە. پیشتر بە هۆکاری قەیرانی‌ دارایی‌، بڕیارو بەڵێنی‌ دا بۆ ماوەیەکی‌ دیاریکراو بیدعەی‌ پاشەکەوت پەیڕو بکات و، بە بێ دواکەوتن ٣٠ رۆژ جارێک بڕێک لە موچەی‌ موچەخۆران دابین بکات، بەڵام دەرکەوت ئەمەش بە خەڵک رەوا نابینن و، بە دو مانگ و سێ مانگ ئەو بڕە کەمەش دوا دەکەوێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئاماژەکان وا دەردەخەن، کە داهاتەکانی‌ ناوخۆی‌ حکومەتی هەرێم لە خراپترین حاڵەتدا بەشی‌ ئەوە دەکات مانگانەو بێ دوا کەوتن، بڕێکی‌ زیاتر لەو بڕە موچەیەی‌ ئێستا بدرێت. سەرباری‌ ئەو بڕە پارەیەش کە لە مانگی ٧ی ئەمساڵەوە وەک موچەی بەشێک لە هێزه‌كانی‌ پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێ.
پێویستە هەمو لایەک لەو حەقیقەتە بە ئاگابن، لە ئێستادا سەقامگیری‌ سیاسی‌ و کۆمەڵایەتی‌ لە هەر کات زیاتر لە بەردەم مەترسیدایەو، جامی‌ سەبرو خۆڕاگری هاوڵاتیان لێی دەڕژێ. بە تایبەت کە ئەو هاوکێشەیە سەلمێنراوە هەر هەنگاوێکی حکومەت کە بە ناوی‌ چاکسازیەوە دەینێت، زیاتر لە سەر حسابی دەستبردن بۆ قوتی‌ کەسانی‌ کەمدەرامەت و هەژارەکانە، ئەمە لە کاتێکدا حکومەت جدی‌ نەبووە لە روبەربەروبونەوەی‌ پرسی گەندەڵی.
لە بەرامبەریشدا نەبونی‌ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی‌ جدی‌ لە لایەن کۆی‌ لایەنەکانەوە وای‌ کردووە چیتر خەڵک بەو قسەو باسانەش بڕوا ناکات، کە دەوترێت سەرچاوەی‌ کێشەکان حزبێکی‌ دیاری‌ کراوەو ئەوانی‌ تر بی گوناهن. لە راستیشدا لە روی‌ یاسایی‌ و سیاسیەوە هەمو لایەنە بەشداربوەکانی‌ حکومەتی‌ بنکە فراوان تا ئەو کاتەی‌ بەشێکبن لەو حکومەتە، هەریەک بە پێی بەشداری خۆی لەو ئەو کارەسات و دەردە سەریانە شەریک و بەرپرسن ، کە بە سەر خەڵکدا هاتوە.
بۆ کۆتایی هێنان بەو بێدەنگیە مەترسیدارەی‌ کە لە ئاست شکستی حکومەت دروست بووەو، هەروەها وەک رێگایەکیش بۆ کردنەوەی‌ دەرگا بە روی‌ چارەسەردا داواکارین:
یەکەم: لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانی‌ کوردستان دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئەنجام بدات و، رۆڵی نوێنەرایەتی‌ راستەقینەی‌ گەل بگێڕی‌ لە چارەسەرکردنی‌: قەیرانی‌ دارایی‌ و دۆخی‌ نالەباری‌ خەڵک، پرسی دەستور، کیشەی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم، دانانی‌ ستراتیجی‌ نەتەوەی، ریفراندۆم، چاکسازی‌ ، پەیوەندیەکانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا و پرسە نیشتیمانیەکانی‌ تر. بۆ ئەمەش بە پێویستی‌ دەزانین هەمو لایەک هاوکاربن و، چیتر ناکرێت لە لایەک خەڵک و هەرێمەکەمان لە ژێر باری‌ دەیان قەیراندابن لەوە لاشەوە پەرلەمان پەکخرابێت.
دوەم: لایەنە بەشداربوەکانی‌ حکومەتی‌ بنکەفراوان دەرفەتی‌ یەک مانگ بە حکومەت بدەن، بە مەبەستی‌ چاککردنی‌ بژێوی‌ خەڵک و گێڕانەوەی‌ متمانە، بە پێچەوانەوە حکومەت هەڵبوەشێننەوە.
سێیەم: بەڵێن دەدەین لە بەرەی‌ هاوڵاتیاندا دەبین و پشتیوانی‌ لە هەمو هەنگاوێکی‌ مەدەنی‌ لە سەرتاسەری هەرێمی‌ کوردستان دەکەین بە ئاڕاستەی‌ بە دیهێنانی‌ خواستە رەواکانی خەڵک و پاراستنی یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان وبەرژەوەندی و دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان .
٢٠١٦/٩/٢١

1. د شوان قەڵادزەیی‌
2. عەبدولڕەحمان فارس (ابو کاروان)
3. سرود سەلیم مەتی
4. نجیبە لگیف
5. شوکریە شیخانی‌
6. سۆران عومەر
7. د. هەورامان گەجێنەیی
8. ئەبوبەکر هەڵەدنی‌
9. شیرکۆ جەودەت
10. غەریب مستەفا پینجوێنی‌
11. عومەر کۆچەر
12. بەهار عەبدول رەحمان
13. کەژاڵ هادی‌
14. بەهزاد دەروێش
15. حاجی‌ کاروان
16. گەشە دارا
17. گۆران ئازاد
18. رێواز فایەق
19. عەباس فەتاح
20. سەرکەوت سرحد
21. مریەم سەمەد
22. سالار مەحمود
23. عزت سابر
24. صالح فه‌قی‌
25. مونیرە عوسمان
26. پەروا عەلی‌
27. شێرکۆ حەمە ئەمین
28. علی حمە سالح
29. جوان ئیسماعیل
30. زوڵفا مەحمود
31. عومەر عینایەت
32. عادل عەزیز
33. فایەق مستەفا
34. حەسەن ساڵح
35. بێستون فایەق
36. محمود حاجی عمر(محمود بیکەیسی)
37. ئێفار ابراهیم
38. هاژە سلیمان
39. عومەر عەبدول عزیز
40. حمە سعید حمە علی‌
41. هاوڕاز شیخ ئەحمەد
42. سەمیر سەلیم
43. ناسک تۆفیق
44. دانا سەعید سۆفی‌
45. سۆزان خەڵە شەهاب
46. دلێر مەحمود
47. سەروەر عەبدولرەحمان
48. محەمەد شارەزوری‌
49. سەردار قادر
50. رازاو مەحمود
51. تارا عبدالرزاق
52. عومەری‌ حاجی‌ ئەوڕەحمان
53. پەروین عەبدولڕەحمان
54. خلیل عوسمان
55. نیشتیمان مورشید
56. اسماعیل محمود
57. شۆڕش سەید مجید
58. سرگوڵ قەرەداغی
59. ئارام قادر
60. پەیمان عزەدین
61. عەبدڵای مەلا نوری
62. نەریمان عەبدوڵا
63. کوێستان محەمەد
64. عەدنان عوسمان
65. نەسرین جەمال
66. سیوەیل عوسمان
67. ئاشتی‌ عەزیز
68. پەیمان عەبدولکەریم
69. عەزیمە نەجمەدین
70. فەرمان عزالدین
71. پەیام ئەحمەد
72. رێباز فەتاح
73. اسماعیل سەعید گەڵاڵەیی
74. پێشەوا تۆفیق
75. فیان عبدالرحیم
76. شلێر محمد نجیب
77. شیلان عبدالغنی
78. بورهان رشید
79. شێرزاد حافز
80. جوتیار نوری‌
81. محمد رفعته
82. گێلاس محیدین
83. سارا فقی خدر
84. رەمەزان عبدالرحمن
85. ئەرسەلان غفور
86. رۆوف فرج
87. کاردۆ محەمەد