Tor.jpg

دكتۆر یوسف لەبارەی پەرلەمانەوە دەدوێت

Nov 11, 2015  |   هەواڵەکانی پەی 

خەڵك_ بەشی هەواڵ

یوسف محەمەد سادق؛ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت "ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بە هاوكاری فراكسیۆنە جیاوازەكان هەوڵماندا دەرگای پەرلەمان بەڕووی ڕاگەیاندنەكاندا كراوە بێت، تاڕادەیەكی زۆریش شەفافییەت لەكارەكانماندا هەبێت و بانكی زانیاریمان دامەزراند، بۆ بەخشینی زانیاریی لەبارەی كارەكانی پەرلەمان بە ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان ."

ئەم قسانەی سەرۆكی پەرلەمان لەكاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی شەش مانگی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا هات،  كەئەمڕۆ  لەلایەن ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان كرا.

 سەرۆكی پەرلەمان، وتیشی: "هەر لەسەرەتای دەستبەكاربونمانەوە لەگەڵ ئەوەدابووین دەزگاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان، چاودێری وردی كارەكانی پەرلەمان بن، لەهەر شوێنێكدا كەموكورتی هەبێت ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی بە هەمو لایەكەوە هەوڵی چاكسازی بنەڕەتی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بدەین."

سەروەر عەبدولڕەحمان؛ سەرپەرشتیاریی ڕاپۆرتەكە وتی :"ئەم راپۆرتە ئینستیوتەكەمان بەشێوەیەكی پیشەییانە و بێلایەنانە پێی هەڵساوین، ڕاپۆرتە بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بڵاو دەكەینەوە، كارەكانی شەش مانگی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستانمان لەڕووی یاسادان و چاودێرییەوە هەڵسەنگاندووە."
لەبارەی ڕووداوەكەی ١٢ی مانگی ڕابردووش، لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەوە پێشێلكاریی یاساییە و شكاندنی شكۆی گەورەترین دەزگای یاسادانانە لە كوردستان."

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

http://archive.xelk.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=33013&Jor=1