به‌رنامه‌ى كار
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2015/10/6ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ژماره (5)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه 2015/10/6
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره /(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (5)ى ئاساییی خولى پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2015/10/6 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان)، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
فه‌خره‌دین قادر عارف د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان كوردستان