به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ی په‌رله‌مان

Sep 2, 2015  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

به‌رنامه‌ى كار
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/2ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ی په‌رله‌مان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) و هه‌ردوو خاڵى (2,1) له‌ بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى مادده‌ (54) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیاردرا كاتی دانیشتنى ده‌سپێكی خولی گرێدانی پاییزه‌ له‌ ساڵى دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشـــــــه‌ممه‌، رێكه‌وتی 2015/9/2 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م:  یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ له‌ ساڵى دووه‌مى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌پێى بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق،  ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
 
 
                                  فه‌خره‌دین قادر عارف        د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی          د.یوسف محه‌مه‌د صادق
                                  سكرتێری په‌رله‌مانی         جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی       سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
                                       كوردستان                          كوردستان