به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (19)ى خولى به‌هاره له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌ما، له كاتژمێر (10)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2015/6/30 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ)، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74 و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر و ڕاگرتنی زیاده‌ڕۆیی، به‌پێی مادده‌ی (75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ى رێكخراوى داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ، له‌سه‌ر داواى ژماره‌ى یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنى هه‌ندێك له ئه‌ندامانى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ژماره (17)ی ساڵی 1999.
2 ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران، ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو.
3ـ پڕۆژه یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
شه‌شه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه، به‌پێى برگه‌ى (2) له مادده‌ى (17)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
فه‌خره‌دین قادر عارف د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان كوردستان