به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٤)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ ٢٠١٥/٦/٩

Jun 9, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
 
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (14)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/6/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1- پڕۆژه‌ یاساى تاقانه‌كانى كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان.
2-پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ (6)ى ساڵى 2014.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێشكه‌ش كراوه‌،  به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى  2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو.
 
فه‌خره‌دین قادر عارف   د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی         د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی    جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی      سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                              كوردستان