به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ ٢٠١٥/٦/٢

Jun 2, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
 
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (13)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/6/2 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى ڕاكێشانی مایه‌ له‌ ڕێگای قه‌رزكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
 
                   فه‌خره‌دین قادر عارف                         د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی                  د.یوسف محه‌مه‌د صادق
             سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان           جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان        سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان