به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ ٢٠١٥/٥/٢٠

May 20, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كار
 
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (11)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/5/20 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستورى كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی، به‌پێى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى دووه‌مى یاساى ژماره‌ (4)ى ساڵى 2015 یاساى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یاسای باری كه‌سی ژماره‌ 188ی ساڵی 1959، به‌پێى ماده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و یاسایانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێى ماده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى پێداچوونه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیى مه‌ده‌نی و سه‌ربازی.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردن و هه‌موارى یاساى گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراوى ئاڵوگۆڕِكردن له‌ بازاره‌ نێوخۆییه‌كانى ژماره‌ (18)ى ساڵى 2008ى هه‌مواركراوی عێراقى فیدراڵ.
3ـ پڕۆژه‌ى یاساى هه‌مواركردنى جێبه‌جێكردنى یاساى جێبه‌جێكردنى عێراق ژماره‌ (45)ى ساڵى 1980.
4ـ پرۆژه‌ یاساى هه‌موارى دووه‌مى  یاساى ژماره‌ (3)ى ساڵى 1998 یاساى كوژاندنه‌وه‌ و ئیفرازكردنى زه‌وییه‌كان له‌ ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا.
5ـ پرۆژه‌ یاساى یه‌كه‌م هه‌مواركردنى یاساى ژماره‌ (19)ى ساڵى 2007 یاساى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.
6ـ پڕۆژه‌ بڕیارى دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه‌ له‌ جه‌نگى دژى تیرۆریستانى داعشدان و خاوه‌نى هیچ یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون نین.
   فه‌خره‌دین قادر عارف          د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی             د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی       جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی        سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
     كوردستان                     كوردستان