به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ژماره‌ (٩)ى رۆژی ٢٠١٥/٤/٢١

Apr 21, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (9)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/4/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایین و تیره‌ ئایینیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: پێشچاوخستن و گفتوگۆكردنى ناڕازیبوونی (اعتراض) به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر مادده‌ى (5)ى یاساى ژماره‌ (7)ى ساڵى 2014 یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتیی ده‌سپاكیی له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3)ى ساڵى 2011.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى ژماره‌ (9)ى ساڵى 2006 له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى كۆمپانیاى كوردستان بۆ پاڵاوتنى نه‌وت و به‌روبوومه‌كانى KODO.
3ـ پڕۆژه‌ هه‌موارى یاساى بارى كه‌سى ژماره‌ (188)ى ساڵى 1959 له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كۆچپێكردنى زۆره‌ ملێى دانیشتوانى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
5ـ پڕۆژه‌ یاساى پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان.
6ـ پڕۆژه‌ بڕیارى دیاریكردنى رۆژى 3/8/2014 وه‌ك رۆژى جینۆسایدكردنى شنگال.
7ـ پڕۆژه‌ بڕیارى تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران و دیپۆرتكراوان. 

فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق