به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی رۆژی ٢٠١٥/٤/١

Apr 1, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (5)ی خولی بەهارە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 31/3/2015 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەكانی (72، 74 و 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)یی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی ‌و گازییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركرا‌و، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان ‌و سوێندخواردنی یاسایی به‌ڕێز (غازی سه‌عید سلێمان) بۆ پۆستی وه‌زیری هه‌رێم، به‌پێی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ماده‌ی (په‌نجا ‌و شه‌ش) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌ دانان ‌و ئالوگۆڕكردنی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌م ‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆِژه‌ بڕیاره‌كانی (به‌ پارێزگاكردنی شاری كۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هید ‌و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتى 2011 ‌و رۆژانی دوایی.
 
     فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق