به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی رۆژی ٢٠١٥/٣/٢٥

Mar 25, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (4)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/3/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى سندوقى داهاته‌كانى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان و سوێند خواردنى یاسایى به‌ڕێز (غازى سعید سلیمان) بۆ پۆستى وه‌زیرى هه‌رێم، به‌پێى بڕگه‌ى (چواره‌م)ى مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م) له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو. 

فخرالدین قادر عارف                                جعفر إبراهیم ئێمینكی                     یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی                               جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی         ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
كوردستان ـ عیراق                                      كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق