به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٢١)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٢/٣١

Dec 31, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (21)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و یاسایانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پرۆژه‌ بڕیارى چۆڵكردن و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی موڵكی گشتیین به‌ حكومه‌ت.
2ـ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنى یاساى ژماره‌ (13)ى ساڵى 2001 یاساى سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانی كوردستان ـ عێراق.
3ـ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ (23)ی ساڵی 2007.
4ـ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هۆشبه‌ركان ژماره‌ (68)ی ساڵی 1965ی هه‌مواركراو.
5ـ پرۆژه‌ بڕیار ده‌رباره‌ی پله‌به‌ندی وه‌زیفی و شوێنی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانسته‌ سیاسیه‌كان.
6ـ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌ می یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ (23)ی ساڵی 2007.
7ـ پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی گشتیی سه‌لامه‌تی و باشیی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵی و هاورده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
8ـ پڕۆژه‌ بڕیارى پله‌ی وه‌زیفی بۆ ده‌رچووانی زانسته‌ سیاسیه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
9ـ پرۆژه‌ یاسای پاراستنی یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستان ـ عێراق.
10ـ پرۆژه‌ یاسای دانانی نۆرینگه‌ی پزیشكی ددان له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕِه‌تیه‌كان.
11ـ پرۆژه‌ یاسای هێله‌ گشتیه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
12ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى سێیه‌مى یاساى پارێزه‌رایه‌تى ژماره‌ (17)ى ساڵى 1999.
13ـ پرۆژه‌ بڕیارى تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی مووچه‌ی پله‌ تایبه‌تیه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانگه‌كانیان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر دانانى هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامان بۆ سه‌ر   لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌كانى (39 و 44) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن رێزدار سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌پێى برگه‌ى (2) له‌ مادده‌ى (17)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
 
 
 
 
 
     فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكى                  یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
    كوردستان ـ عیراق              كوردستان- عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق