به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٩)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٢/٢٤

Dec 24, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (18)ى خولىى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەکەم: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ (2)ى ساڵى 2013، یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ (2)ى ساڵى 2013، یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى دڵنیایى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌خشینى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ و ئاسایش له‌ سولفه‌ى هاوسه‌رگیرى و قه‌رزى خانووبه‌ره‌.
5ـ پڕۆژه‌ بڕیارى به‌خشینى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ له‌ پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى.
6ـ پڕۆژه‌ بڕیارى هێشتنه‌وه‌ى ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌.
7ـ پڕۆژه‌ بڕیارى پاراستنى سه‌روه‌رى كوردستان ـ عێراق.
دووەم: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاره‌با، به‌پێى خاڵى (2) له‌ بڕگه‌ى (دووه‌م)ى مادده‌ى (54) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵىى 1992ى هه‌مواركراو.٤
سێیەم: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌ (10)ى ساڵى 2008، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانىى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.