به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١١/٢٦

Nov 26, 2014  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (12)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3)ى ساڵى 2011، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م دوو پڕۆژه‌ یاساییه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاســ اى (كۆمپانیاى كوردســتان بۆ دۆزینه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنانى نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)
2ـ پڕۆژه‌ یاساى (سندوقى كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)
 
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق