به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٩)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٠/٢٩

Oct 29, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (10)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێشنــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/10/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

1.       به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو .

 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق