به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٧)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٠/٢٢

Oct 22, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (6)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22/10/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى گرفته‌كانى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، به‌ پێی بڕگه‌ى (1)ى مادده‌ى (53) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان، به‌پێى خاڵى دووه‌م/ برگه‌ى یه‌كه‌م/ مادده‌ى ده‌یه‌می یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می  ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و  یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3) ساڵى 2011.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى چاودێرى و هاریكارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969.
5ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شفرۆشى ژماره‌ (8)ى ساڵى 1988 عێراقى.
6ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ شفرۆشى.
7ـ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساى لێبوردنى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
8ـ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 2009.
9ـ پرۆژه‌ یاساى رێپێدراوى شه‌رعى ـ المأژون الشرعی.
10ـ پڕۆژه‌ یاساى (القانون الاساسى لجمعیه‌ الهلال الاحمر الكردستانی).
11ـ پرۆژه‌ بڕیارى (استحداپ محافڤه‌ زاخو فی اقلیم كوردستان ـ العراق).
شه‌شه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر داوكاریی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆبانێ له‌ رۆژئاواى كوردستان، به‌پێى بڕگه‌ى (یازده‌یه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌.

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق