به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٠/٢١

Oct 21, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (6)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/10/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ پاڵاوتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران.
دووه‌م: په‌سندكردنى ناوى ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان، به‌پێى خاڵى دووه‌م/ برگه‌ى یه‌كه‌م/ مادده‌ى ده‌یه‌می یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 ى هه‌مواركراو.
پێنجه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرفته‌كانى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، به‌ پێی بڕگه‌ى (1)ى مادده‌ى (53) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
شه‌شه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
حه‌وته‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می  ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و  یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3) ساڵى 2011.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى چاودێرى و هاریكارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969.
5ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شفرۆشى ژماره‌ (8)ى ساڵى 1988 عێراقى.
6ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ شفرۆشى.
7ـ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساى لێبوردنى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
8ـ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 2009.
9ـ پرۆژه‌ یاساى رێپێدراوى شه‌رعى ـ المأذون الشرعی.
10ـ پڕۆژه‌ یاساى (القانون الاساسى لجمعیه‌ الهلال الاحمر الكردستانی).
11ـ پرۆژه‌ بڕیارى (استحداث محافظه‌ زاخو فی اقلیم كوردستان ـ العراق). 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق