به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٤)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/١٠/١٤

Oct 14, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (4)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14/10/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى شاندى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیان بۆ كۆبانى.
2ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3) ساڵى 2011، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
3ـ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
4ـ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان، به‌پێى خاڵى دووه‌م/ برگه‌ى یه‌كه‌م/ مادده‌ى ده‌یه‌می یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 هه‌مواركراو.
 
 
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق