به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٢)ی نائاسایی رۆژى ٢٠١٤/٨/٢٥

Aug 25, 2014  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

به‌رنامه‌ى كار
پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ مادده‌ی(چل و نۆیه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی
ژماره‌ (2)ی نائاسایى ساڵی یه‌كه‌می خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌ كاتژمێر   ( 11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/8/2014دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی قه‌زای شه‌نگاڵ و ناوچه‌ كوردستانییه‌ جێناكۆكه‌كان.
 
 
 فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                        یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق                      كوردسـتان ـ عیراق                                      كوردسـتان ـ عیراق