به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٧)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٧/٢٢

Jul 22, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (17) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22/7/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ سوێند خواردنی به‌ڕێز ( به‌هزاد ده‌رویش ده‌رویش احمد ) كه‌ به‌ زنجیره‌ ژماره‌ (12)ی فراكسیونى یه‌كگرتوو ناوی هاتووه‌ له‌ جێگای ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی هه‌مان فراكسیۆن به‌ڕێز  (مولود مراد محى الدین)  به‌پێی مادده‌ (31 ) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان.
3ـ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پێدانى بوودجه‌ى حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق و، راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
4ـ خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی. و، راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، به‌پێی مادده‌كـــــانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق