به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٦)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٧/١٧

Jul 17, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (16) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11 )ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17/7/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت: 

1ـ خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره‌ (55)ى ساڵى 2004ى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق و، راپۆرتى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان.

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق