به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١)ی نائاسایی رۆژى ٢٠١٤/٧/٣

Jul 3, 2014  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (چل و نۆیه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاسایی خولی گرێدانی دووه‌مى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11:30)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/7/2014 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ میواندارى كردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز (مسعود بارزانى) بۆ خستنه‌ڕووى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و، ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان و، عێراق.
تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق
2/7/2014