به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٦/٣٠

Jun 30, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

بەرنامەى كار
بەپێی حوکمەکانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستانی عێراق،دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (١٢) ئاسای خولی گرێدانی دووەمی ساڵی یەکەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردن ل ەکاتژمێر (١٠:٣٠)ە پێشنیوەڕۆی رۆژی دووسشەممە رێکەوتی ٢٠١٤/٦/٣٠ دا
بەم شێوەیەبێت :
یەکەم : بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆکردنی راپۆرتی ( لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی مافەکانی مرۆڤ و لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەر) سەبارەت بە دۆخی ناوچە کوردستانیە جیناکۆکیەکان.
دووەم : خستنەروو و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسا ی هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان ژمارە(١١)ی ساڵی ٢٠١٠ و راپۆرتی هاوبەشی لیژنە پەیوەندیدارەکان، بەپێی ماددەکانی(٧٧،٧٤،٧٢) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ژمارە (١)ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
سێیەم:خوێندنەوەی یەکەمی ئەم پرۆژە بڕیار و یاسایانەی خوارەوە لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بە پێی ماددەی (٧١) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ژمارە (١)ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق:
١- پرۆژەبڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە(٥٥)ی ساڵی ٢٠٠٤ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
٢- پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی (٢ پرۆژە)
٣- پرۆژە یاسای ئەنجومەن و دەزگای کاروباری دانوستان
٤- پرۆژە یاسای چاودێریکردنی ناکامەکان ژمارە(٧٨)ە ساڵی ١٩٨٠ی هەموارکراو
٥- پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی بێ باوک
٦- پرۆژە یاسای دەستەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری گوندەکانی کوردستان
٧- پرۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٢
٨- پرۆژە یاسای بیمەی کوشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان
٩- پرۆژە یاسای تایبەت بە کورتەباڵاکان لە هەرێمی کوردستان 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                               سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق