به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٦/١٨

Jun 18, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (10) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (3)ى پاش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/6/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ى وه‌زاری هه‌رێمى كوردستان پاش خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاندیدى راسپێردراو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌پێى بڕگه‌ى (4) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌ش) له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
2ـ سوێندخواردنى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى كابینه‌ى وه‌زاری هه‌شته‌مى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (6) له‌ یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
3ـ خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌م له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق