به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٨)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٦/١٥

Jun 15, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (8) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/6/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ تاوتوێ كردنى بارى ئه‌منى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان.
2ـ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى (درێژكردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر) له‌گه‌ڵ راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنان و دانانى ئه‌ندامانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (44) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.
4ـ پێكهێنانى (3) لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى نوێى په‌رله‌مان به‌پێى مادده‌ى (39) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
5ـ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌ى (47) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و له‌سه‌ر داواى ژماره‌ی یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
6ـ قبوڵكردنى داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (نورى حه‌مه‌ على) له‌ فراكسیونى زه‌رد به‌پێى مادده‌ى (33، 35) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق