به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٧)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٢٨

May 28, 2014  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (10)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی) بۆ روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر قه‌یرانى دارایى و ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى بڕگه‌ى (1) له‌ مادده‌ى (53) په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق