به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٢٦

May 26, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دارایی و ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێنه‌دانی مووچه‌ی هاوڵاتیانی مووچه‌ خۆر و خانه‌نشین، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق و، به‌ پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی(54) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكراوه‌ی كونسۆڵگه‌ریی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ زمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق و، به‌ پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی(54) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1.    پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ژماره‌(13)ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو.
2.    پرۆژه‌ یاسای پاراستنی خوارده‌مه‌نی.
3.    پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه‌.
4.    پرۆژه‌ یاسای رێكخستنی چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤـ له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
5.    پرۆژه‌ یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی ده‌سته‌به‌ری (تچمین) ژماره‌(12)ی ساڵی 2006.
6.    پرۆژه‌ یاسای هاوكاری بۆ ئافره‌تانی بێ هاوسه‌ر.
7.    پرۆژه‌ یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای تیرۆر.
8.    دوو پرۆژه‌ یاسا بۆ چاودێریی به‌ساڵاچوان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
9.    پرۆژه‌ یاسای سندوقی مووچه‌ و خانه‌نشنیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق