به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره (٥)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٢٠
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره (5)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 20/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه بڕیارى هه‌مواركردنى مادده‌ى (38 و 39) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.
دووه‌م: ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێی بڕگه (3) له مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، بڕگه‌ی دوازده‌یه‌م له مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: سوێند خواردنی به‌رێز (سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د خه‌لیفه) كه به زنجیره ژماره (19)ی فراكسیۆنی سه‌وز ناوی هاتووه له جێگای ئه‌ندامی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی هه‌مان فراكسیۆن به‌رێز (ئه‌رسلان بایز اسماعیل ).
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1. پرۆژه یاسای داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
2. پرۆژه یاسای كۆتایی هاتن به‌كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
3. خوێنـدنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆكابانی ماڵ له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
4. پرۆژه یاسای به‌كاركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو له عیراق.
5. پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
6. پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ دانوستان.
7. پرۆژه یاسای پشكی هاونیشتیمانیان له سامانه سروشته‌كان.
فخرالدین قادر عارف جعفر ابراهیم ئیمینیكى یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق