به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره (4)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 14/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان له هه‌رێمى كوردستان ژماره (11)ى ساڵى 2010.
2ـ پڕۆژه یاساى زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
3ـ پڕۆژه یاساى پێدانى بودجه‌ى حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
4ـ پڕۆژه یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان.
5ـ پڕۆژه بڕیارى پایته‌ختى ئاشتى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنى پڕۆژه بڕیارى هه‌مواركردنى مادده‌ى (38 و 39) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.
سێیه‌م:ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێی بڕگه (3) له مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، بڕگه‌ی دوازده‌یه‌م له مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو.
فخرالدین قادر عارف جعفر ابراهیم ئیمینیكى یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق