به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٢)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٧

May 7, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٢)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٧
 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: سوێند خواردنى به‌ڕێز (خالد هادی چاوشلی) وه‌ك سه‌رۆكى دیوان چاودێریی دارایى هه‌رێمی كوردستان به‌پێى مادده‌ى 18 له‌ یاساى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (2)ى ساڵى 2008.
دووه‌م:   پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان به‌پێی مادده‌كانی (37 و 38 و 39 ) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق :
1 ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى سێیه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 ى هه‌مواركراو.
2 ـ پڕۆژه‌ یاساى سه‌ندووقی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز.
3 ـ پڕۆژه‌ یاساى رێزلێنانى پێشمه‌رگه‌.
4 ـ پڕۆژه‌ یاساى كۆمپانیاى كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.
5 ـ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یاساى رێكخستنى خۆپێشاندان له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (11)ى ساڵى 2010.
6 ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى به‌رده‌وامى پێدانى پێشینه‌كان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێمی  كوردستان.
7 ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یاساى وه‌به‌رهێنان ژماره‌ (4) ساڵى 2006.
چواره‌م:  ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ پێی بڕگه‌ (3) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، بڕگه‌ی دوازده‌یه‌م له‌ مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو.
پێنجه‌م: قبوڵكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێز (ئه‌رسه‌لان باییز) له‌ ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێی مادده‌كانی (33 و 35 )ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق.فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق