به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٥/٤

May 4, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١)ی ئاسایی رۆژى  ٢٠١٤/٥/٤
 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (1)ی رۆژى ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كات (12)ى نیوه‌ڕۆ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/5/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ پێی بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو.
2ـ پێكهێنانی لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تایبه‌تی لێژنه‌ی یاسایی به‌ پێی مادده‌كانی (37) و (38) و (39) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى هه‌مواركراوى په‌رله‌مانى كوردستان.
 
 
 
فخرالدین قادر عارف                       جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                               یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                  جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                            سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                          كوردسـتان ـ عیراق                                                    كوردسـتان ـ عیراق