لیژنەیەک بۆ رووداوەکانی هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر پێکهێنرا

May 4, 2014  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

٢٠١٤/٥/٤

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوى گه‌له‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ى بڕیار: ٣
مێژووى بڕیار: ٢٠١٤/٥/٤

بڕیار
به‌پێى حوكمى مادده‌كانى (٤٧ و٤٨ و ٤٩ و ٥٠)ى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ هه‌مواركراو، په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنى ژماره‌ (١)ى ئاسایى رۆژى ٢٠١٤/٥/٤بڕیاریدا به‌:
یه‌كه‌م: پێكهَنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوانه‌ى له‌ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر له‌ رۆژى ٢٠١٤/٤/٣٠ و رۆژانى دواتر روویانداوه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:
1ـ مه‌ردان خدر مسته‌فا
2ـ سۆران عمر سعید
3ـ محمود عمر سالح
4ـ عمر مسته‌فا باوه‌میر (شوان قه‌لادزه‌یى)
5ـ كه‌نعان نجم الدین احمد (حاجى كاروان)
6ـ ته‌لار له‌تیف محمد
دووه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژى (٢٠١٤/٥/٤)ه‌وه‌ به‌جێبه‌جێ كراو ده‌ژمێردرێ.
سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژنامه‌ى فه‌رمی (وه‌قایعى كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

یوسف محمد صادق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق