خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان (١٩٩٢/٥/١٩ تا ٢٠٠٥/١/٣٠) بەهۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆی نێوان (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) و (پارتی دیموكراتی كوردستان) بەچەند قۆناغێكدا رۆیشتووە، هەر بۆیە دەستەی سەرۆكایەتیەكەشی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە:
یەكەم: لەماوەی (١٩٩٢/٥/١٩) تا سالی (٢٠٠٠) دەستەی سەرۆكایەتی پێكهاتبوو لە
سەرۆکی پەرلەمان | جەوهەر نامق سالم |
جێگری سەۆکی پەرلەمان | نەژاد ئەحمەد عەزیز ئاغا (سەرەتا محمد تۆفیق رەحیم جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوو، بەلام ماوەكەی كەم بوو و دەستی لەكار كێشایەوە) |
سكرتێری پهرلهمان | فرسهت ئەحمەد عەبدوڵا |
دووەم: لەماوەی سەرەتای ساڵی (٢٠٠٠) تا (٢٠٠٢/١٠/٤) دەستەی سەرۆكایەتی پێكهاتبوو لە
سەرۆکی پەرلەمان | د. رۆژ نوری شاوەیس |
جێگری سەرۆك لەم قۆناغەدا نەبوو | |
سكرتێری پهرلهمان | فرسهت ئەحمەد عەبدوڵا |
سێیەم: خولی گواستراوە (٢٠٠٢/١٠/٤) تا (٢٠٠٥/١/٣٠)
بەهۆی هەڵگیرسانی شەری ناوخۆ، لە2ی مایسی ١٩٩٤ نەتوانرا هەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجامبدرێ، بەڵام پەرلەمانی كوردستان هەوڵێكی زۆری دا بۆ ئەوەی رێگا لەتەشەنەسەندنی ئاگری ئەو شەڕە ناوخۆییە بگرێ.
بۆ ئەمەش هەڵوێستی خۆی لەراگەیاندنێكی دیكۆمێنتیدا كە لە (١٩) خاڵ پێكهاتبوو دژی ئەم شەڕە دەركردو چەندین لیژنەی مەیدانیشی بۆ چاودێری كردنی جێبەجێكردنی پرۆسەی ئاگربەست و بریاردانی ئاشتی لەبەرەكانی شەڕدا پێكهێنا، هەروەها (٥٩) ئەندام بۆ ماوەی (١٠١) رۆژ لە هۆڵێكی نێو پەرلەمان دژی شەری ناوخۆ پەناگیری خۆیان راگەیاند.
ئەم هەڵوێستەش لەئاستی ناوخۆو دەرەوەی كوردستان پشتیگریەكی زۆری لێكرا. لەم رۆژەوە ئەو هۆڵە ناوی لێنراوە هۆڵی پەناگیری. تەشەنەسەندنی گرژی ناوخۆو زیادبوونی مەترسیەكان بۆ سەر ئەو دیمەكراسیەتە ساوایەی كوردستان سەرەنجام پەرلەمانیشی كردە قوربانی شەڕی ناوخۆو بۆ ماوەیەكی زۆر پەكی كەوت و نەیتوانی رۆڵی خۆی ببینێ و ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات.
بەڵام دواجار بەهۆی رێكەوتنامەی ئاشتی واشنتۆن كەلەساڵی ١٩٩٨ بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریكا (خاتوو مادلین ئۆلبرایت) لەنێوان (مام جەلال و كاك مەسعود) ئیمزاكرا، پەرلەمانی كوردستان یەكی گرتەوە. لە ٢٠٠٢ یەكەم كۆبوونەوەی یەكگرتنەوەی كرد و هەفتەیەكیش دوای ئەوە كۆبوونەوەی دووەمی یەكگرتنەوەی لەسلێمانی گرێدا.
پەرلەمانی كوردستان یەكی گرتەوەو بەشێكی زۆری ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی بەپێی بڕیاری ژمارە (٢) رۆژی( ٢٠٠٢/١٠/٤ )ی پەرلەمانی كوردستان مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پركردنەوەی كورسیە چۆلەكانی ژمارەی (٢٣) پالێوراوی بۆ ئەم كورسیانە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی كردووەو سوێندی یاساییان لە دانیشتنی رۆژی ( ٢٠٠٢/١٠/٤ ) خواردوو بوونە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئەندامەكان بریتیبوون لە:
١- احمد شریف علی
٢- بكر احمد یعقوب
٣- چەتو رەئوف محمد حەوێزی
٤- حەیدەر ئیسماعیل عبداللە
٥- لەتیف عبدالقادر صادق
٦- محمد عەباس عەوڵا
٧- مەناف نادر قادر
٨- نعمت عبداللە پیرداود
٩- یاسین محمد عبدالقادر
١٠ جعفر مستەفا علی
١١- رزگار كایل محمد
١٢- رەئوف فرج محمد
١٣- عمر سەید علی
١٤- مستەفا قادر محمود
١٥- سالار عزیز اسماعیل
١٦- اسماعیل ابراهیم مەردان
١٧- صباح حسین عوسمان
١٨- عماد احمد سەیفور
١٩- محسن علی اكبر
٢٠- نجم الدین رشید امین
٢١- حسین جنبلی عبداللە
٢٢- احمد عبالرحمن قصاب
٢٣- شێخ عبالكریم حاجی كاكە حەمە
هەر بۆ تەواوكردنی ژمارەی ئەندامانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كەبەپێی رێكەوتننامەی واشنتۆن ژمارەی (٥١) ئەندام بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت، پەرلەمانی كوردستان لەدانیشتنی ژمارە (٣) ی رۆژی( ٢٠٠٢/١٠/١٥ )ئەندامێتی بەرێز (فەلەكەدین كاكەیی) بۆ پر كردنەوەی ئەو كورسیەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەكۆی دەنگ پەسەند كردو هەر لەودانیشتنەدا سوێندی یاسای خوارد.
لەبەر ئەوەی ئەركی پەرلەمان گواستنەوەی پرۆسەی سیاسی و ئاشتی بوو بۆ قۆناعێكی پێشكەوتووتر، كەئەویش یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی كوردستان بوو كە لەئەنجامی شەڕ لەهەولێر و سلێمانی دروستبوون، بۆیە ئەم خوولە بەخولی گواستنەوە ناونرا.
ماوەی سەرۆكایەتی ئەم خولەی پەرلەمان (٣) مانگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی (د.رۆژ نوری شاوێس) و (٢) مانگیش بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی (د. كەمال فوئاد) دیاریكرا. بەڵام بەگشتی ئەم خولە درێژە پێدەری خولی یەكەمی هەلبژاردنەكانی سالی ١٩٩٢ بوو.
بەپێی ئەمە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەماوەی ( ٢٠٠٢/١٠/٤ ) تا (٢٠٠٥/١/٣٠) هەمیشە ئاڵ و گۆڕ دەكرا، هەر سێ مانگێك بۆ پارتی و دوو مانگی دواتری بۆ یەكێتی و بەم شێوەیە دووبارە دەبوویەوە.
هەموو سێ مانگێك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێكهاتبوو لە
سەرۆکی پەرلەمان | د.رۆژ نوری شاوەیس |
جێگری سەۆکی پەرلەمان | د.كەمال فوئاد |
سكرتێری پهرلهمان | فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا |
هەموو دوو مانگێكی تر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێكهاتبوو لە
سەرۆکی پەرلەمان | د.كەمال فوئاد |
جێگری سەۆکی پەرلەمان | د.رۆژ نوری شاوەیس |
سكرتێری پهرلهمان | فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا |