logopayy

دەربارەی پەی

دەربارەی پەی

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، رێکخراوێکی زانستیی کوردستانی، ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، کەسایەتییەکی یاسایی سەربەخۆی هەیە، لە رووی کارگێڕی و داراییەوە بەپێی یاسا سەربەخۆیە، بە نیگایەکی گەشبینانە کاردەکات بۆ سودی گشتی لە پێناو فەرمانرەواییەکی پێگەیشوو لە هەموو بوار و ئاستەکاندا.

دامەزراوەی پەی لە (٢٦/١١/٢٠١٣) لە لایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ناوی (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) بە کۆدی (١٤٠٦) تۆمارکراوە، دواتریش لە (٢٠/٢/٢٠٢٢) بە فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی عێراقی فیدڕاڵ لە بەغدا بە ژمارە ‏( ‏1ES2202020)‏ بەناوی( رێکخراوی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) تۆمارکراوە.

داوتر لە ئەنجامی بەرفراوانتربوونی بوارەکانی چالاکییەکانی پەی و یەکخستنی ناوەکان لە رووی کارگێڕییەوە لە (٥/٣/٢٠٢٤) لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی عێراقی فیدڕاڵ و لە (١٢/٥/٢٠١٤) لە فارنگەی رێکخراوەناحکومییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەوەکەی گۆڕاوە بۆ ( دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان). 
دامەزراوەی پەی، مەبەستێتی لە رێگای توێژینەوەی زانستی و ستارتیژی، بەشدارییەکی دروست بکات بۆ باشترکردنی باری پەروەردەیی، یاسایی، تەندروستی، ئابوری و سەرجەم بوارە جیاجیاکانی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستان، تا هاوکارێکی راستەقینە  و پردێک بێت بۆ بەستنەوەی کۆمەڵەمەدەنییەکان بەیەکتری بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵێکی مەدەنی، ئاسودەی، بەختەوەر لە هەرێمی کوردستان.
- لە ساڵی ٢٠١٤ پرۆژەی ( دیاردەی وازهێنان لە خوێندن لە هەرێمی کوردستان) ی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ( هاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان ) ئەنجامداوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ پرۆژەی ( کاری هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان) ئەنجامداوە کە لە لایەن (فەرمانگە رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان)ەوە پاڵپشتی کراوە. 
- لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە تاکو ئێستا بە پاڵپشتی رێکخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی ئەمریکی (NED) پرۆژەی ( چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی کوردستان بڕێوە دەبات).
- لە ساڵی ٢٠١٧ بە هاوکاری رێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) پرۆژەی ( رەوشی خوێندنی پیشەیی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵبجە) ی ئەنجامداوە کە لەلایەن رێکخراوی ‎(NPA)‎ی نەرویجی پاڵپشتی کراوە.
- لە ساڵی ٢٠١٧ بە هاوکاری لە ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان ‎(RID)‎ پرۆژەی ( خوێندنی ناحکومی لە نێوان کوالیتی و بازرگانیدا)ی ئەنجامداوە کە لەلایەن رێکخروای ‎(NPA)‎ی نەرویجی پاڵپشتی کراوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠٢٤ لەسەر ئەرکی خۆی لە بواری چاودێریدا چەندین راپۆرتی لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠٢٤ لەسەر ئەرکی خۆی لە بواری چاودێریدا چەندین راپۆرتی لەسەر ‏وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
- ساڵی ٢٠٢١ بە پاڵپشتی پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی ئەمریکی (NDI) پرۆژەی ( چاودێری جێبەچێکردنی سیاسەت و رێوشوێنەکانی باجی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان) ئەنجامدراوە.
ئەو پرەنسیپ و بەهایانەی دامەزراوە پێوەی پابەندە بریتین لە:
١- پەیماننامە و رێککەوتننامەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە و زانست و پەروەردە و فێرکردندا.
٢- دیموکراسی و رێزگرتن لە سەروەری یاسا.
٣- کاری خۆبەخشی و هاوکاری مرۆیی و بەرژەوەندی گشتی
٤- بێلایەنی، بیرکردنەوەی زانستییانە و ئەکادیمیانە، شەفافییەت، سەربەخۆیی، راستگۆیی، لێبوردەیی و گیانی جیاوازیی نەکردن.
٥- هاوکاری، هاوبەشی، دابینکردنی هەلی یەکسان، باڵانسی جێندەری و بەدەستێنانی متمانەی سودمەندان، بەرپرسیارێتی و پاراستنی تایبەتمەندێتی و نهێنییە کەسییەکان.
 

  پەیڕەوی ناوخۆی دامەزراوەی پەی                                                

 

ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەرى دامەزراوەی پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
Founding members of the PAY Foundation of Education and Development

 

dserwerد.سەروەر عەبدولرەحمان عومەر
Dr.Sarwar Abdulrahman Omar

 

 

 

 

 

 

baban

بابان جەعفەر حەمە
Baban Jafar Hama

 

 

 

 

 

 

huner

هونەر ئەحمەد حسێن
Honer Ehmed Hosin

 

 

 

 

 

 

ستافى کارگێڕی دامەزراوەی پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
Members of the administrative Staff of the PAY Foundation of Education and Development

dserwer

د.سەروەر عەبدولرەحمان عومەر
ژمارەى مۆبايل: 009647701564576
ئيمەيل: [email protected]
Tel: 009647701564576
Email: [email protected]
Dr.Sarwar Abdulrahman Omar
Degree: PhD in History
Tel: 009647701564576
Email: [email protected]

 

 

arez

ئارێز دارا جەلال حەفید
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری راگەیاندن
ئیمەیل:
[email protected]
Arez Dara Jalal Hafid
work address: Media Manager
Email: [email protected]

 

 

 

baboli

محەمەد كەریم ئەحمەد
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری كارگێڕی
ئیمەیل: [email protected]
Mohamad Karim Ahmad
work address: Administration Manager
Email: [email protected]

 

 

 

 

RWANGE

روانگە فایەق عەلی
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پرۆژەكان
ئيمةيل:  [email protected]
Rwanga fayaq ali
work address: Project Manager
Email: [email protected]

 

 

 

 

miran

میران حسین حسن
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان
ئیمەیل: [email protected]
Miran Husen Hassan
work address: Communications Manager
Email: [email protected]

 

 


fryad

فریاد مەعروف محەمەد
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری یاسایی
ئیمەیل: [email protected]
Fryad Maaruf Muhammad
work address: Legal Manager
Email: [email protected] 

 

 

vian

ڤیان محەمەد قەرەنی
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر
ئیمەیل:  [email protected]
Vian Mohammed Qarany
work address: Erbil Office Managaer
Email: [email protected] 

 

 

 

shoxan

شۆخان مەحمود عبدالمجید
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی هەولێر
ئیمەیل:  [email protected]
Shokhan Mahmud Abdulmajid
work address: Erbil Office Communication Managaer
Email: [email protected]

 

 

 

truske

تروسكە سەروەر عەبدوڵا
ناونیشان لە ڕێكخراو: رێكخەری داتا و هەواڵسازی بەشی عەرەبی
ئیمەیل:  [email protected]
Truske Sarwar Abdullah
work address: Data entry & editor-Arabic
Email: [email protected]