بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٤)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٣/٥/٦) بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای ماف و ئیمتیازیاتی كەس و كاری شەهید و ئەنفال كراوەكان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای پاراستنی تەندروستی دەروونی لە هەرێمی كوردستان - عیراق.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق