بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٣/٤/٣٠) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای ماف و ئیمتیازیاتی كەس و كاری شەهید و ئەنفال كراوەكان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای پاراستنی تەندروستی دەروونی لە هەرێمی كوردستان - عیراق.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق