بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٣/٤/٢٢) بەم شێوەیە بێت:
١/ بەردەوام بوون لەسەر خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو و ڕاگیراوی سیاسی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١.
٢/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی ماددەی ٤ لە یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٣ی یاسای لەكارخستنی ماددەگەلێك لە یاسای بنەمای دادگایی كردنی سزایی ژمارە 23 ی ساڵی ١٩٧١.
٣/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەموار كردنی یاسای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٠٧.
٤/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی نفازی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵەرە دادیەكان ژمارە ٨٠ی ساڵی ٢٠١٢ی ئیتحادی لە هەرێمی كوردستان.
٥/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی كوردستان ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٩.
٦/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی سێیەمی یاسای سەندوقی خانەنیشینی پارێزەران ژمارە ١٨ی ساڵی ١٩٩٩ .
٧/ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دیاری كردن و وەرگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق لە داهاتەكانی فیدڕاڵ.
٨/ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای دەستەی گشتی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٠.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق