بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارە (٨) خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٣/٤/١٦) بەم شێوەیە بێت:
١-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسایی هەموار كردنی یەكەمی یاسایی ئیمتیازاتی زیندانی كراو و ڕاگیراوی سیاسی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١
٢-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای دیاری كردن و وەرگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی عیرَاق لە داهاتەكانی فیدڕاڵ
٣-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای دەستەی گشتی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٠
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق