به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٣/٤/١٥)

Feb 20, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٧)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٣/٤/١٥) بەم شێوەیە بێت:  

‏١-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای دایەنگە لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٢-هەڵبژاردنی سەرۆكی دەستەی گشتی دەست پاكی لە هەرێمی كوردستانی عیراق لە نێوان ئەم بەڕێزانە، ‏سامی عپمان یونس، سیروان عمر امین، د.احمد انور.‏
‏٣-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو ‏وڕاگیراوی سیاسی ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١١.‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای دیاری كردن و وەرگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ‏‏– عێراق لە داهاتەكانی فیدراڵ.‏

   فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق