بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٦)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٣/٤/١٠) بەم شێوەیە بێت:
١-بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای كێبڕكێ لە هەرێمی كوردستان.
٢-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای دایەنگە لە هەرێمی كوردستان.
٣-هەڵبژاردنی سەرۆكی دەستەی گشتی دەست پاكی لە هەرێمی كوردستانی عیراق لە نێوان ئەم بەڕێزانە، سامی عپمان یونس، سیروان عمر امین، د.احمد انور.
٤-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو وڕاگیراوی سیاسی ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١١.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق