بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٣/٤/١) بەم شێوەیە بێت:
١. خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئەمنی و ئیداری لە كوردستانی عێراق.
٢. خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە و یاسای هەمواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٠٧ كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەشكراوە.
٣. خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای كێبركێ لە هەرێمی كوردستان.
٤. خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای دایانگا لە هەرێمی كوردستان.
٥. هەڵبژاردنی سەرۆكی دەستەی گشتی دەست پاكی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق لە نێوان ئەم بەڕێزانە، ( سامی عثمان یونس، سیروان عمر امین، د. احمد انور)
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق