بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٣/٣/١٨) بەم شێوەیە بێت:
١-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی ڕەتكردنەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو ماددەی (هەشتەم/یەكەم) و ماددەی (دەیەم/یەكەم) ی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان
٢-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئەمنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان-عێراق
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق