بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/١٢/٢٥) بەم شێوەیە بێت:
١. بەردەوام بوون لە سەر خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
٢. خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە و یاسای بودجەی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٣.
٣. باوەڕدان و سوێند خواردنی یاسایی بەڕێز سعد خالد حمد امین وەك وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق